ئه‌گه‌ر ڤاكسین وه‌ربگرین رۆژوومان ده‌شكێت؟
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ موسڵمانان دووه‌م مانگی ره‌مه‌زانه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، جیاوازییه‌كه‌ی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ئه‌وه‌یه، ئێستا ڤاكسین هه‌یه بۆ خۆپارێزی له په‌تاكه، به‌ڵام ساڵی رابردوو ته‌نیا كه‌ره‌نتین و خۆپارێزی بوو.
وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رپرسانی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاندووه، له زۆربه‌ی بنكه ته‌ندروستییه‌كان ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن و ڤاكسین وه‌ربگرن، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی له‌م ره‌مه‌زانه‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رۆژوون ده‌توانن ڤاكسین وه‌ربگرن؟ رۆژووه‌كه‌یان ناشكێت؟
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سەعید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، وه‌رگرتنی ڤاكسین به هیچ شێوه‌یه‌ك رۆژوو ناشكێنێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسین نه ده‌كه‌وێته قاڵبی خواردن و خواردنه‌وه و نه وزه‌یه، بۆیه ئه‌وانه‌ی به رۆژوون ده‌توانن ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان روونیشی كرده‌وه، خۆپارێزی له ئیسلامدا واجبه و پێویسته، هه‌ر كه‌سێكیش له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، هه‌ستی كرد بێهێزه و ناتوانێت له رۆژووه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، ده‌توانێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆی رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت و دوای ره‌مه‌زان بیگرێته‌وه، فدیه‌شی ناكه‌وێته سه‌ر.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا وه‌یسی زیاتر روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌و ڤاكسینه له رێگه‌ی ده‌رزییه‌وه ده‌چێته ناو له‌ش نه‌ك ده‌م و لووت، واتا له هیچ یه‌كێك له‌و رێگایانه نییه كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی رۆژوو.
بۆ تۆماركردنی ناوی خۆت بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین، كرته لێره بكه: تۆماركردنی ناو بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین