سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئیسماعیل بێشكچی ده‌كات
لیمان بێشكچی، هاوسه‌ری ئیسماعیل بێشكچی كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ری ئیسماعیل بێشكچی كۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری دیاری تورك، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته ده‌كات و تێیدا هاوخه‌می خۆی بۆ بێشكچی ده‌رده‌بڕێت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بیرمەند و دۆستی قەدرگرانی گەلی كورد پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (لێمان بێشكچی)ـیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی هاوسەری خواڵێخۆشبووتان بباتە بە ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
13ـی نیسانی 2021