(209) پارچه موگناتیس له گه‌ده‌ی منداڵێك ده‌رهێنرا
ئاگاداری منداڵه‌كانتان بن
K24 - هه‌ولێر:
زه‌حمه‌ته بزانرێت چۆن و له‌به‌رچی منداڵێكی (2) ساڵه ئه‌و هه‌موو موگناتیسه‌ی قووتداوه، به‌ڵام گه‌ده ماوه‌یه‌كی زۆر به هه‌رسكردنییه‌وه خه‌ریك بووه.
كۆئه‌ندامی هه‌رس نه‌یتوانیوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و كوڕه به‌هۆی خوێنبه‌ربوونه‌وه ده‌یناڵاند، بۆیه دایك و باوكه‌كه هه‌ستیان به‌وه كرد و به‌په‌له منداڵه‌كه‌یان بۆ لای پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری برد له مه‌سكۆ.
پزیشكه‌كان هه‌ستیان به‌وه كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر موگناتیس له شێوه‌ی تۆپی بچووك له‌گه‌ده‌ی منداڵه‌كه‌یه، ویستیان به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی گه‌ده موگناتیسه‌كان ده‌ربهێنن، موگناتیسه‌كان به ئامێری تایبه‌تی بینین رابكێشن.
دواتر پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كاره ئاسان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موگناتیسه‌كان دیواری گه‌ده‌یان ده‌بڕی، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی گۆڕانگاری موگناتیسه‌كه له‌گه‌ڵ ترشه‌لۆكی گه‌ده درووست بووه.
پزیشكه‌كان به ناچاری نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ منداڵه (2) ساڵییه‌كه كرد، كه ماوه‌ی دوو كاتژمێر خه‌ریكی ده‌رهێنانی (209) تۆپی بچووكی موگناتیسی بوون له‌گه‌ده‌ی منداڵه‌كه، له كۆتاییدا توانیان سه‌ركه‌وتوو بن و ژیانی له مردن رزگار بكه‌ن.
سه‌رچاوه: RT
د.ی