بن عهلى له ئاگرييهوه بۆ سهرۆكايهتى ئاك پارتى
بن عهلى یەڵدرم کە ئەمڕۆ وەک تهنيا پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پارتی داد و گەشەپێدان ئاک پارتی لە لایەن کۆمیتەی ناوەندی ئەو پارتەوە دەست نیشانکرا، ناوبراو پێشتر چەندین پۆستی لە ناو حکومەتی تورکیا دا وەرگرتووە.
K24 – ههولێر:
بن عهلى یەڵدرم کە ئەمڕۆ وەک تهنيا پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پارتی داد و گەشەپێدان ئاک پارتی لە لایەن کۆمیتەی ناوەندی ئەو پارتەوە دەست نیشانکرا، ناوبراو پێشتر چەندین پۆستی لە ناو حکومەتی تورکیا دا وەرگرتووە.
بن عەلى یەڵدرم، سیاسەتمەدار و راوێژکارێکى به رهچهڵهك کوردى شارى ئاگرى باکوورى کوردستانە کە وەزیرى گواستنەوە و و گەیاندن و دەریایى تورکیایە، به دهسته راستيى ئهردۆغان دهناسرێت.
بن عهلى لە پێنج حکومەتدا پۆستى وەزیرى هەبووە و دەرچووى کۆلێژى ئەستەمبوڵى تەکنیکیە بەشى بونیاتنانى کەشتیگەل و زانستى دەریاوانى.
ئهو لە ساڵى 1994 یەکەم تەوقەى لەگەڵ ئەردۆغانى سەرۆک شارەوانى ئەستەمبۆڵ كردووه.
لەو کەسانەى ئێستا لە حکومەتەکەى ئاکپارتى وجودیان هەیە، لە هەموویان زیاتر ئەردۆغان شانازى بە پڕۆژەکانیەوە دەکات.
کشانەوە لە پۆستى حکومى لەلاى ئەو ئاساییە و پێشتر لەسەر کارەساتى لەسەر سکە لادانى شەمەندەفەر لە پۆستى وەزیرى گواستنەوە دهستى لهكار كێشاوهتهوه.
بن عهلى خاوەنى بیرۆکە و جێبەجێکارى پڕۆژەى بەیەکبەستنەوەى هەردوو بەرەى ئاسیا و ئەوروپایە لە ئەستەمبوڵ کە پڕۆژەکە لەژێر دەریاوە ئەنجامدراوە.
لە هەڵبژاردنى شارەوانیيەکان، پاڵێوراوى ئەردۆغان بوو لە ئیزمیر، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
لەگەڵ بوونى ئەردۆغان بە سەرۆککۆمار، بن عهلى بووە راوێژکارى دەستەراستى ئەردۆغان.