عێراق.. ئه‌مڕۆش نزیكه‌ی 8 هه‌زار كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌هۆی په‌تاكه 40 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 102 هه‌زار كه‌سیش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 44 هه‌زار و 282 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 7 هه‌زار و 972 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 1451 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 40 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 5 هه‌زار و 196 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 949 هه‌زار و 50 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 836 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 831 هه‌زار و 519 كه‌سیش به رێژه‌ی 87.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 102 هه‌زار و 695 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 512 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B