پارێزگاری هه‌ولێر: په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر، گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه له په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:45 خوله‌ك په‌لامارێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، مووشه‌كێك له نزیك ئه‌و شوێنه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا جێگیر كراوون.
دوای هێرشه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری په‌لاماره‌كه كردووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دەزگا پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بەدواداداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە ودەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە.