به‌هۆی رووسیا بايدن بارى له‌ناكاوی له‌بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یاند
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كرد و هۆكاره‌كه‌ی روونكرده‌وه

K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، به‌هۆی رێكاره‌كانی حكومه‌تی رووسیا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باری له‌ناكاوی له‌بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی، بایدن ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "مه‌رسوومێكی به‌په‌له‌ی نیشتمانیم ده‌ركردووه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نائاسایی" و توند بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئابووری ئه‌مه‌ریكا، كه به‌هۆی هه‌ندێك رێكاری زیانبه‌خشی حكومه‌تی رووسیا هاتوونه‌ته ئاراوه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و سزایانه هاتووه، كه ئه‌مڕۆ واشنتن به‌سه‌ر 32 به‌رپرس و قه‌واره‌ی سه‌ر به رووسیای راگه‌یاند، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها سزای به‌سه‌ر 5 به‌رپرس و 3 كۆمپانیای نیمچه‌دورگه‌ی كریمیاشدا سه‌پاند.
كۆشكی سپی دووپاتیشیكرده‌وه، 10 له ئه‌ندامانی نێرده‌ی دیپلۆماتكاریی رووسیای له واشنتن ده‌ركردووه، وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا كڕینی راسته‌وخۆی گرێبه‌ستی قه‌رزی رووسیی له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له بانكی ناوه‌ندی، یان سندوقی سامانی نیشتمانی یاخود وه‌زاره‌تی دارایی رووسیای قه‌ده‌غه كردووه.
سه‌رچاوه: نوفوستی
H.B