په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا شه‌رمه‌زار ده‌كات
جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ر رێكارێك كرده‌وه، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی شێواندنی سه‌قامگیری ده‌گیرێنه‌به‌ر

K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا شه‌رمه‌زار ده‌كات و هه‌ر هه‌وڵێكیش كه سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكاته ئامانج ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌ستانی ته‌واو شانبه‌شانی عێراق له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌كان نیشاندا و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ر رێكارێك كرده‌وه، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی شێواندنی سه‌قامگیری له عێراق ده‌گیرێنه‌به‌ر.
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی هاوسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵكی عێراق و قوربانیانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان نیشاندا و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ برینداران خواست.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له شاری سه‌در له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا روویدا و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژران و 17ی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ك شه‌وی رابردووش فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی مینڕێژكراوه‌وه كرایه ئامانج.
H.B