محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود: "خۆ خوا ئێمه‌ى درووست نه‌كردووه هه‌تا هه‌تايه له‌گه‌ڵ عێراق بين"
گوتى: له ئارامييدا هيچ ميله‌تێك نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت و ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى نه زۆرى تێده‌چێت و نه زۆرى پێده‌چێت.
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود ريگه‌ياند، له ئارامييدا هيچ ميله‌تێك نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژدا، ئێواره‌ى 19ى ئايار/ مايۆى 2016، سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود له باره‌ى ژماره‌يه‌ك پرسى گرنگى رۆژه‌وه بۆچوونى خۆى خسته‌ڕوو.
ده‌بێت بيكه‌ين به ئه‌مرى واقيع
له باره‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه گوتى: زۆر له‌و وڵاتانه‌ى بوونه‌ته ده‌وڵه‌ت مواسه‌فاتى ده‌وڵه‌تييان نه‌بووه، كه‌چى ده‌وڵه‌تن و ئه‌وه پرسياره كورد له مێژووى 2716 ساڵى رابردوودا له دواى مادده‌كانه‌وه بۆچى ده‌وڵه‌تى نه‌بووه و سبه‌ى چى رووده‌دات و پێويسته كورد چى بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م قۆناغه قۆناغێكى زێرينه و زۆر گرنگه كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ى له كيس نه‌چێت و هه‌موو لايه‌ك به‌يه‌كه‌وه كۆببينه‌وه‌و به يه‌كگرتوويى بڕيار له باره‌ى چاره‌نووسى خۆمانه‌وه بده‌ين.
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه‌س سه‌ربه‌خۆيى له‌سه‌ر سينييه‌كى زێڕين پێشكه‌شى كورد ناكات، ئه‌وه ئه‌مرى واقيع درووستيده‌كات و ده‌بێت ئێمه خۆمان ئه‌و ئه‌مرى واقيعه درووستبكه‌ين.
سكرتێرى حزبى سۆسياليست باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌و كاته‌ى به‌ره‌ى كوردستانى درووستكرا، وڵاتانى ناوچه‌كه ئاماده نه‌بوون دانى پێدا بنێن و لايه‌ن لايه‌ن له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆده‌بوونه‌وه. به‌ڵام كاتێك به‌ره‌ى كوردستانى بڕيارى هه‌ڵبژاردنى دا و په‌رله‌مانى كوردستان دامه‌زرا، ئه‌مجاره‌يان به ناوى به‌ره‌ى كوردستانييه‌وه بانگهێشتيان ده‌كردن و وه‌ك به‌ره‌ى كوردستانى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كردن، كه‌واته ده‌بێت كورد خۆى بڕيار بدات له باره‌ى چاره‌نووسييه‌وه و واز له كێشه‌ى لابه‌لا و ناوخۆيى بهێنن و هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه يه‌كده‌نگ بن.
نه زۆرى تێده‌چێت و نه زۆرى پێده‌چێت
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى وڵاتان، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود گوتى: تا ئێستا هيچ وڵاتێك به ره‌سمى نه‌يوتووه دژتان ده‌وه‌ستمه‌وه و ئه‌مريكا و بريتانيا وتوويانه خۆتان چيتان پێ باشه بيكه‌ن، ئه‌وه‌ش ماناى وايه دواتر ناكه‌ونه دژايه‌تى و مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى نه زۆرى تێده‌چێت و نه زۆرى پێ ده‌چێت به رۆژێك جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئێمه ئيراده‌مان هه‌بێت.
سكرتێرى حزبى سۆسياليست سه‌رسوڕمانى خۆى سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى هه‌ندێك لايه‌ن له‌و باره‌يه‌وه ده‌ربڕى و گوتى: ده‌بێت حزبى سياسى ده‌ستپێشخه‌رى هه‌بێت و موغامه‌ره بكات، به‌ڵام ئێمه ده‌بينين له هه‌رێمى كوردستان خه‌ڵك داواى ده‌وڵه‌ت ده‌كات و نايانه‌وێت چيديكه ببه‌سترێنه‌وه به عێراقه‌وه، كه‌چى هه‌ندێك لايه‌ن له دواى خه‌ڵكه‌وه‌ن و هێشتا نه‌گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕياره‌ى خه‌ڵك ده‌يه‌وێت.
"خۆ خوا ئێمه‌ى درووست نه‌كردووه هه‌تا هه‌تايه له‌گه‌ڵ عێراق بين"
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد له ئێستادا كورد له‌و په‌ڕى هێزى سه‌ربازى و سياسى خۆيدايه و خۆ گورگ نامانخوات ئه‌گه‌ر ئێمه بڕيار بده‌ين، خۆ خوا ئێمه‌ى بۆ ئه‌وه درووست نه‌كردووه هه‌تا هه‌تايه له‌گه‌ڵ عێراقدا بژيين.
له باره‌ى رێگريكردنى وڵاتانيشه‌وه، گوتى: له‌و بڕوايه‌دا نييم هه‌موو شتێك به‌ده‌ست وڵاتانى ده‌ره‌كى بێت، ئه‌وه‌تا له ئه‌فغانستان وڵاتان دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ى شه‌ڕ ئێستا خوا خوايانه له‌گه‌ڵ تاڵيبان دانووستان بكه‌ن. له سووريا ئه‌وه پێنج ساڵه ناتوانن رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بڕووخێنن. ئه‌وه‌تا داعش دوو ساڵه ناتوانن كۆتايى پێ بهێنن. ئێمه ئه‌وه‌نده‌ش زه‌ليل و داماو نيين هه‌موو شتێكمان به ده‌ستى وڵاتان بێت و خۆمان نه‌توانين بڕيار بده‌ين.
رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى
له باره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه دوو قۆڵيه‌ى له نێوان نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتييه‌وه واژوو كرا، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود گوتى: ئه‌وه رێككه‌وتنى دوو لايه‌نه و هيچ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر ره‌وشى ئابوورى و چالاككردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌وه نابێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له كوردستان و عێراقدا كێشه‌كان به زۆرينه و كه‌مينه چاره‌سه‌ر ناكرێن، ئه‌وه‌تا سه‌در زياتر له 30 كورسى هه‌يه، مالكى 91 كورسى و عه‌لاوى 90 كورسى هه‌يه، به‌ڵام سه‌در به 30 كورسييه‌وه په‌رله‌مانتاره‌كانى نارده‌وه ماڵ و حكومه‌ت داده‌مه‌زرێنێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، يه‌كێتى و پارتى هێزيان هه‌يه و نه‌وت و په‌يوه‌ندييان هه‌يه و به بێ ئه‌وان وڵاته‌كه به‌ڕێوه ناچێت و ئێمه زۆرمان ماوه بۆ قۆناغێكى سياسيى كه تێيدا به زۆرينه و كه‌مينه بڕياره‌كان يه‌كلا بكرێنه‌وه. هه‌ربۆيه له ئێستادا پێويستمان به ته‌وافق و رێككه‌وتن هه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: له هه‌ڵبژاردنى رابردوودا لايه‌نێك زۆرينه بوو له سلێمانى، به‌ڵام بينيمان له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى شاره‌كه ناچار بوون به رێككه‌وتن يه‌كلاى بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شى گوت: ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و رێككه‌وتنه گۆڕان و پارتى له يه‌ك نزيك بكاته‌وه.
پرسيارى ئه‌وه‌شيكرد، ئێمه بۆچى ده‌توانين له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكدا كه ئه‌نفالى كردين و كيمياييبارانى كردين ده‌توانين دانووستان بكه‌ين و رێك بكه‌وين بۆچى له‌گه‌ڵ خۆمان و له ناوخۆدا ناتوانين رێكبكه‌وين..
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى پارتى له‌و رێككه‌وتنه، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود گوتى: ده‌بوايه پێشتر يه‌كێتى به روونى پارتى ئاگادار بكردبايه‌وه، چونكه ئه‌وان به‌يه‌كه‌وه رێككه‌وتنيان هه‌يه و شه‌ريكن له ئيداره‌دانى ئه‌م وڵاته.
بۆچى بچينه‌وه به‌غدا
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود پرسيارى كرد ئێمه بۆچى بچينه‌وه به‌غدا، به بێ هيچ گرنتييه‌ك. باشتر وايه ئێمه به شيعه و سوننه بڵێين ئێوه بۆخۆتان رێكبكه‌ون و دواتر وه‌رن با له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى نوێ بگه‌ڕێينه‌وه به‌غدا.
گوتيشى: كورد جێگه‌ى له به‌غدا نه‌ماوه و په‌رله‌مانتاره‌كانى ده‌ركراوون و به خواستى خۆيان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتى خۆى له‌سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى كابينه‌ى عه‌بادييدا پێنج لايه‌نه كوردييه‌كه له زه‌رگه‌ته كۆبوونه‌وه و ته‌نيا داوايانكرد، نيوكاتژمێر پێكهێنانى كابينه دوابخه‌ن تا ئه‌مان به‌ياننامه‌يه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن كه‌س حسابى بۆ نه‌كردن، ئێستا چى.. ئه‌گه‌ر كورد بڕواته‌وه بۆ خۆى خراپه.. له به‌غدا چى ده‌كات..
رزگاركردنى مووسڵ گرنگه، به‌ڵام له‌و گرنگتر ...
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود باسى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ كرد و گوتى: خۆم پێم خۆشه له كوێ شه‌ڕ له دژى داعش هه‌بێت بچم به‌شدارى له شه‌ڕدا بكه‌م. (وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ نه‌يارێتى داعش و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى خوێنى شه‌هيدان، به‌و پێيه‌ى عه‌تا كوڕى گه‌وره‌ى محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود به ده‌ستى چه‌كدارانى داعش له ميحوه‌رى باشوورى كه‌ركووك شه‌هيد بوو).
ئه‌وه‌شى گوت: به‌ڵام ئێمه له‌به‌رامبه‌ر چييدا به‌شدارى ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ين، پێويسته پێش ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و عێراق بيبڕێنيينه‌وه و مه‌رجى خۆمان بخه‌ينه‌ڕوو. چونكه دواى مووسڵ و ره‌ققه وه‌ك ده‌ڵێن يارييه‌كه ته‌واو ده‌بێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شداريمان كرد، شوێنگه و پێگه‌مان له دواى شه‌ڕه‌كه چى ده‌بێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، حكومه‌تى عێراق هه‌موو هێزى بخاته‌گه‌ڕ ناتوانێت ئه‌و شه‌ڕه به ته‌نيا بكات و ئه‌مريكاش هه‌موو هێزى له ئاسمانه‌وه بخاته‌گه‌ڕ ناتوانێت گوندێك رزگار بكات و ئه‌وه‌ى شه‌ڕ ده‌كات له‌سه‌ر زه‌وى پێشمه‌رگه‌يه، ئێ خۆ نابێت دواى شه‌ڕه‌كه بڵێن به پێشمه‌رگه ئيشمان پێتان ته‌واو و خواتان له‌گه‌ڵ بێت، هه‌ربۆيه ده‌بێت ئه‌و پرسه به رێككه‌وتن و به مه‌رج بێت.