پاشماوەکانی شەڕی عێراق - ئێران ژینگەی کوردستانی تێکداوە
له هه‌رێمی كوردستان (14) هه‌زار هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی چاندنی مین
K24 - هه‌ولێر:
(16)ی نیسان به رۆژی ژینگه‌ی كوردستان دیاریكراوه، كه له‌و رۆژه‌دا دۆڵی بالیسان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخا‌و به‌چه‌كی كیمیایی بۆردومانكرا، هۆكاره‌كانی پیسكردن و زیان گه‌یاندن به ژینگه زۆرن، یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پیسكردنی ژینگه‌ی كوردستان پاشماوه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێرانه، كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی (33) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م جه‌نگه، به‌ڵام هێشتا به‌ملیۆنان مین و ته‌قه‌مه‌نی وه‌ك پاشماوه‌ی جه‌نگ ماون و جگه له‌قوربانی زۆری مرۆیی زیانی زۆریان به ژینگه‌ی جوانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه.
هه‌مین حوسێن، قوربانیه‌كی مینه، نزیكه‌ی (25) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی به‌ر مین كه‌وتن قاچی چه‌پی له‌ده‌ستداوه، "هه‌مین" دانیشتووی قه‌زای چۆمانه و خه‌ڵكی یه‌كێك له‌گونده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدا مین ئاراسته‌ی ژیانی گۆڕی و زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌ماڵه‌وه به‌سه‌رده‌بات.
مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان وێڕای زیان و قوربانی زۆر له ریزی مرۆڤه‌كان، زیانی زۆریشیان به ژینگه گه‌یاندووه، رێكخراوه‌كانی مینلابه‌ری و ده‌زگای گشتی كاروباری مین له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تائێستا كاریان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی مرۆیی و ژینگه‌یی كردووه.
لهئامارێكی ده‌زگای گشتی كاروباری میندا، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ری (260) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بهمین داچێنراو هه‌بووه، تائێستا (60%)ی پاككراوه‌ته‌وه، ئاماره‌كه دهریشدهخات (14) هه‌زار قوربانی تۆماركراون، له زۆری مین و ته‌قه‌مه‌نی پێنجوێن له‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت و ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیش له پله‌ی دووه‌م.
د.ی