رێگە نادرێت بەبێ ڤاکسینکردن فەرمانبەران و هاووڵاتیان بچنە فەرمانگەکان
لە (20)ی ئهم مانگەوە بڕیارهكه جێبهجێدهكرێت

K24 - ههولێر:
خالد محەنا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی، هەر هاووڵاتییەك ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، رێگەی پێنادرێت بە مەبەستی راییکردنی مامەڵە سەردانی فەرمانگەکانی خانەنشینی، هاتووچۆ، پاسپۆرت، رەگەزنامە و باری شارستانی بکات.
ئەم بڕیارە لەلایەن لیژنەی باڵای سەلامەتییەوە دراوە و ئەو فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوهكانیش دەگرێتەوە و لە (20)ی ئهم مانگەشەوە هیچ فەرمانبەرێک رێگەی دەوامکردنی پێنادرێت، ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبێت.
مەحنا ئاماژەی بهوەش کرد، تیمە تەندروستییەکان دەستییان بە هەڵمەتی كهتان بهڤاکسینی كۆرۆنا كردووه بۆ هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوانەی حکومەت كه لیژنهی باڵای سهلامهتی و تهندروستی ئاماژهی پێ کردووە.
د.ی