رانیە.. نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ نەخۆشێك کرا
ستافێکی خۆبهخشی پزیشکی زمان بۆ نەخۆشێك دەگەڕیننەوە
K24 - ههولێر:
لە رانیه ستافێکی خۆبەخش لە پزیشک و کارمەندان، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بە سەرکەوتوویی بۆ نەخۆشێك ئەنجام دەدەن، کە نزیک بووە زمانی لەدەست بدات.
بەهار کەمال، ماوەی (10) ساڵ زیاترە تووشی گرێی خوێنی لە زمانی هاتووە و بەهۆیەوە ئازار و ناڕەحەتی زۆری بینیووە و زۆر جار سەردانی پزیشکی کردووە، بەڵام پێیان گوتووە نەشتەرگەرییەکە خەرجی زۆری دەوێ و ئەگەری زۆریشی هەیه زمانت لەدەست بدات.
دواجار ستافێکی خۆبەخش لە رانیە بڕیار دەدەن بێ بەرامبەر نەشتەرگەری بۆ بکەن، دوای نەشتەرگەری "بەهار" تەندروستی زۆر باشه و دەتوانێت به باشیش قسه بکات، گرێی خوێنی زۆرجار لە بەشی سەرەوەی جەستە دێت، بەڵام کەمتر لەسەر زمان دروست دەبێت.
زیاتر لە دە ساڵە دووچاری خوێن تێزان بووە، نەخۆشیەکی دەگمەنە، خراپی تەندروستی و ئازار ، تاوی لە نەخۆشەکە سەندووە، گەورەبوونی گرێ خوێنیەکە توانای قسەکردنی نەخۆشەکەی کەم کردووهتەوە.
دواجار ستافێکی خۆبەخش لە پزیشك و کارمەندان بێ بەرامبەر بڕیاریاندا نەشتەرگەریەکەی بۆ بکەن، ترسی نەخۆشەکە لە نەشتەرگەری بەوەی پزیشکان هیچ ئومێدێکیان بۆ چاکبوون پێ نەداوە، لەگەڵ خراپی بژێوی ژیانی ڕێگر بوون لەوەی بتوانێت نەشتەرگەری بکات.
دکتۆر رەوەند عهبدولرهحمان، پزیشکی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن گوتی: "ئهو حاڵهته، حاڵهتێكی زۆر دهگمهنه، زۆر كهم ئهو گرێیه لهسهر زمان درووست دهبێت، ئهگهر درووستیش ببێت، ئهوهنده گهوره نابێت".
دوای چەند مانگێک لە نەشتەرگەری، نەخۆشەکە رەوشی تەندروستی باش بووهتەوە و کۆتایی بە ئازارەکەی هاتووە، پێشتر پزیشکان پێیان وتووە بە نەشتەرگەری ئەگەری هەیە زمانی قسەکردن لەدەست بدات، بەڵام ئێستا "بەهار کەمال" بەباشی قسە دەکات و باس لە باشی رەوشی تەندروستی ئێستا و خراپی باری تەندروستی خۆی له رابردوو دەکات، کە خەو و خواردنی نەمابوو.
گرێی خوێنی لەچەند شوێنێکی دیكهی بەشی سەرەوەی لەش دروست دەبێت، بەڵام کەمتر لە زمان، ئەم گرێیە لە زماندا گرفتی خواردن و ئازار و هەناسەدان و قسەکردن دروست دەکات.
د.ی