عێراق.. 6 هه‌زار و 188 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌هۆی په‌تاكه 33 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 105 هه‌زار كه‌سیش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 37 هه‌زار و 561 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 6 هه‌زار و 188 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 123 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 6 هه‌زار و 814 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 977 هه‌زار و 175 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 981 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 856 هه‌زار و 532 كه‌سیش به رێژه‌ی 87.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 105 هه‌زار و 662 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 526 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 225 هه‌زار و 993 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق دانراوه.
H.B