ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش تووشی كۆرۆنا ده‌كرێن
به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
زانایانی به‌ریتانی له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك كه‌سیان خسته ژێر توێژینه‌وه، كه پێشتر تووشی كۆرۆنا ببوون، جارێكی دیكه تووشی كۆرۆنا كرانه‌وه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رگری و ئه‌گه‌ری دووباره تووشبوونه‌وه‌یان به كۆرۆنا بزانرێت.
به‌ریتانیا یه‌كه‌م وڵاته له مانگی شوباته‌وه ده‌ستی كردووه به تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ، كه ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش خراونه‌ته ژێر توێژینه‌وه‌یه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
توێژینه‌وه‌كه جیاوازه له توێژنه‌وه‌كانی پێشوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره ئه‌و كه‌سانه ده‌خرێنه ژێر توێژنه‌وه‌كه، كه پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت، بزانرێت قووڵی به‌رگرییان چه‌نده.
هێلین ماكسین، پسپۆڕی ڤاكسین له زانكۆی ئۆكسفۆرد و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه گوتی: "ئه‌و توێژنه‌وه‌یه یارمه‌تیمان ده‌دات زانیاری زیاتر كۆبكه‌ینه‌وه، تا بتوانین چاره‌سه‌ر و ڤاكسینی باشتر به‌رهه‌مبهێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌وه ده‌گه‌ین، خه‌ڵك تا چه‌ند پارێزراو ده‌بن دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ماوه‌كه‌شی چه‌نده".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و توێژنه‌وه‌یه به‌رچاوڕوونیمان ده‌داتێ، كه رێژه‌ی به‌رگری له‌ش تاچه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه تووشی كۆرۆنا ببنه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی