عێراق.. ئاماری تووشبوون و مردن به‌كۆرۆنا روو له هه‌ڵكشانه
مردن به‌هۆی په‌تاكه 15 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و نزیكه‌ی 106 هه‌زار كه‌سیش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 41 هه‌زار و 850 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 7 هه‌زار و 775 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 590 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 45 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 7 هه‌زار و 507 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 984 هه‌زار و 950 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 26 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 864 هه‌زار و 39 كه‌سیش به رێژه‌ی 87.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 105 هه‌زار و 885 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 493 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 241 هه‌زار و 639 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق دانراوه.
H.B