شەش تۆمەتبار لەسەر رووداوی تەقەکردنی سەر رێگای هەولێر- باسرمە دەستگیرکران
تەقەكردن بووە ھۆی رووداوێكی ھاتووچۆ و كەسێك گیانی لەدەستدا

K24 - ھەولێر
لەسەر فەرمانی دادوەر، شەش تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی سەر رێگای هەولێر- باسرمە دەستگیرکران، كە بەھۆیەوە رووداوێكی ھاتووچۆ روویدا و كەسێك گیانی لەدەستدا.
موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لەسەر رێگای هەولێر- باسرمە، به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وی و زار، له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێ و ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا روو ده‌دات. لە ئەنجامی تەقەکردنەکەوە، بارهەڵگرێک کە بەوێدا تێدەپەڕێت، کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنیدا دەکێشێت کە لەنێوان شەقام و شۆڵدەرەکە وەستابوو، له ئه‌نجامدا بارهەڵگرەکە وەرگه‌ڕا و شوفێرى بارهه‌ڵگره‌كه‌ش گیانى لەدەستدا".
هۆگر عەزیز گوتیشی "دەستبەجێ بنکەی پۆلیسی هەریر لە رووداوەکە ئاگادارکرانەوە و تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و گەیشتنە شوێنی ووداوه‌كه. پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەر شه‌ش تۆمەتبار بەپێی ماددەى 24ی هاتووچۆ دەرکرد، ئێستاش هه‌ر شه‌ش تۆمەتبار دەستگیر کراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان".