ئێران شه‌ش چالاكى كورد ده‌ستگير ده‌كات

لە دوو رۆژی رابردوودا 6 چالاكی مەدەنی لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كراون.

K24 – هه‌ولێر:

لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك چالاكی مەدەنی لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون، تاكوو ئێستاش شەپۆلی گرتنی چالاكان بەردەوامە.

سەرچاوەیەك لە شارەی سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان بە كوردستان 24ی راگەیاند، كە لەرۆژی چوارشەممەی رابردووەوە شەپۆلی دەستبەسەركردنی چالاكانی مەدەنی لەسنە دەستی پێكردووە، تاكو ئێستا 6 كەس دەستبەسەركراون. بەپێی زانیارییەكانی كوردستان 24 ئارام محەممەدی، ميھرداد سەبووری، ئۆمێد ئەحمەدی و شۆڕش تەھماسبی لەو كەسانەن كە لە دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستبەسەر كراون.