کەسێک لە دواین ساتەکان منداڵێک لە مردن رزگار دەکات
دایکێکی نابینا منداڵەکەی دەکەوێتە سەر هێڵە ئاسنینەکانی شەمەندەفەرێک
K24- هەولێر:
لە شاری مۆمبای لە هیندستان، دایکێکی نابینا لەگەڵ منداڵەکەی دەچێتە وێستگەیەکی شەمەندەفەر و منداڵەکەی دەکەوێتە سەر رێڕەوی شەمەندەفەرەکە.
لەگەڵ کەوتنی منداڵەکە، دایکە نابیناکە، دۆخی پەریشان دەبێت و هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکەی دەدات، بەڵام نابینیی چاوەکانی، کۆمەکی ناکەن.
لەو ساتە، کە شەمەندەفەرێک لە منداڵەکە نزیک دەبێتەوە، کارمەندێکی وێستەگەکە، دەچێتە سەر هێڵە ئاسنینەکە و منداڵەکە لە دواین سات لە مردن رزگار دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری هەبووە و کارمەندەکە بە ''پاڵەوان'' ناودەبرێت.