نێچیرڤان بارزانی: نیگەرانیی قووڵم لەو دیاردە دزێو و زمانە ئاستنزمە دەردەبڕم، كە لە بەشێكی میدیا و سۆشیاڵ میدیای كوردستاندا سەریهەڵداوە
پهيامى نێچیرڤان بارزانى له يادى رۆژی رۆژنامهگهريى كورديدا

K24 – ھەولێر
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە یادی رۆژی رۆژنامهگهريى كوردی دا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ریاگەیاند "نیگەرانیی قووڵم لەو دیاردە دزێو و زمانە ئاستنزمە دەردەبڕم، كە بەداخەوە لە بەشێكی میدیا و سۆشیال میدیای كوردستاندا سەریهەڵداوە، زمانێك نامۆ بە ئاكار و نەریتی کۆمەڵگەى کوردستان و بە مێژوو و كەلەپووری سەنگینی رۆژنامەگەریی كوردی و دوور لە هەموو ئیتیك و بەهایەكی رۆژنامەوانی. دەبێ بە هەوڵی هەموو لایەك سنوورێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێت و کۆتایی پێبێت".
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی ھاتووە: "چاوەڕوانین رۆژنامەنووسان بەرپرسیارانە و پیشەیيیانە، بە رەچاوكردنی یاسا بەركارەكان و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، راستگۆ، هاوسەنگ و بێلایەن، كاری خۆیان بكەن و پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و سهقامگيريى سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەیان لەبەرچاو بگرن. هەر پیشێلكارییەكی بوارى رۆژنامەوانى، دەبێت بەپێی یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت".
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەو پەیامەدا ئاماژەی بەوەداوە: "رەخساندنی ژینگەی ئارام و لەبار و هاندەر بۆ رۆژنامەنووسان و گەیشتنیان بە سەرچاوەكانی زانیاری و گواستنەوەی دوور لە هەر جۆرە بەربەستێک، زامنە بۆ ئەوەی كایەی رۆژنامەگەری بتوانێت ئەركی خۆی لە هۆشیاركردنەوەی رای گشتی و رۆڵی چاودێرانەی بەسەر کارى دامودەزگاكانەوە بە جۆرێك ببینێت كە ببێتە هاوبەشێكی كاریگەر لە پرۆسەی بنیاتنانان و گەشەسەندنی دیموکراسى و كۆمەڵگەدا. چاوەڕوانین رۆژنامەنووسان بەرپرسیارانە و پیشەیيیانە، بە رەچاوكردنی یاسا بەركارەكان و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، راستگۆ، هاوسەنگ و بێلایەن، كاری خۆیان بكەن و پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و سهقامگيريى سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەیان لەبەرچاو بگرن. هەر پیشێلكارییەكی بوارى رۆژنامەوانى، دەبێت بەپێی یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت".