عێراق.. 6 هه‌زار و 967 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
به‌هۆی په‌تاكه 43 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 112 هه‌زار تووشبووش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێری چاودێری پزیشكیدان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 41 هه‌زار و 757 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 6 هه‌زار و 967 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 778 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 43 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 6 هه‌زار و 959 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 25 هه‌زار و 288 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 217 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 897 هه‌زار و 966 كه‌سیش به رێژه‌ی 87.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 112 هه‌زار و 105 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 509 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 298 هه‌زار و 377 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق دانراوه.
H.B