هیند ژماره‌ی پێوانه‌یی له تووشبووانی كۆرۆنا تۆماركرد
له یه‌ك رۆژدا (350) هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

K24 - هه‌ولێر:
هیند تووشی شه‌پۆڵی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كه‌م وڵاته زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تۆماركردووه، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021)، نزیكه‌ی (350) هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له‌و وڵاته تۆماركراون.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی هیندستان بۆ مردووانی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه، ئاماری راسته‌قینه‌ی گیانله‌ده‌ستدان نییه، ته‌نیا به‌شێكی ئه‌و قوربانییانه‌یه، كه به كۆرنا مردوون.
حكومه‌تی هیندستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا (350) هه‌زار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بڕیاریان داوه رێكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له "نیودلهی"ی پایته‌خت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژبكرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، سیاسییه‌كان تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كان نیگه‌رانن له ژماره‌ی مردووان، له‌كاتێكدا به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه به‌هۆی شه‌رمه‌وه تووشبوونیان به كۆرۆنا ده‌شارنه‌وه، كه‌چی وڵاته‌كه خه‌ریكه داده‌ڕمێت، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی (1.4) ملیار كه‌سه.
به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، پێویسته هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی نشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌یه، له تۆماری تووشبووان تۆمار بكرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه نه‌خۆشی دیكه‌ی وه‌ك شێرپه‌نجه‌شی هه‌بێت.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله تونده‌ی كۆرۆنا له هیندستان، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی واشنتنی بۆ ئه‌و وڵاته دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دڵمان له‌گه‌ڵ گه‌لی هیندستانه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كارده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له پشتیوانی زیاتری گه‌له‌كه‌ی بكه‌ین.

پزیشكان له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری كۆرۆنا له‌و وڵاته نیگه‌رانن، كه ڤایرۆسه‌كه به "گۆڕاوی دوانه‌یی B.1.617" ناسراوه، هه‌ردوو په‌ڕله‌ی جیناتی له هه‌ردوو جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنای باشووری ئه‌فریقیا و ئه‌و جۆره‌ی به‌م دواییانه له كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت، تێدایه، بۆیه پزیشكان بڕوایان وایه كۆرۆنای هیندی زیاتر به‌رگری به‌رامبه‌ر به ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا ده‌كات.
زانایانی بواره‌كه هۆشدارییان داوه، كاته‌كه دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی كۆرۆنا له هیندستان بزانن، له‌كاتێكدا رۆژانه ئه‌و وڵاته زیاتر له (300) هه‌زار تووشبوونی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت، كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سووتاندن ناوه‌ستێت:
یه‌كێك له ناوچه‌كانی سووتاندنی ته‌رم له شاری "ئه‌حمه‌د ئاباد"ی ویلایه‌تی كوجارات له رۆژئاوای هیندستان، ئاگر ئاسمانی تاریكی ئه‌و وڵاته به درێژایی شه‌و رووناك ده‌كاته‌وه، شه‌و و رۆژ ئه‌و ئاگره گڕه‌گه‌ی به‌رده‌وامه و ناوه‌ستێت.
سۆریش به‌های، كه له یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی سووتاندنی ته‌رم كار ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیچ كات ئه‌و ژماره زۆره‌ی مردنی نه‌دیووه، كه كۆتایی نایه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی بڕیاری خانه‌واده‌ی مردووه‌كان، له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا نانووسێت به كۆرۆنا مردوون.
روونیشكرده‌وه، هه‌ر نووسیومه به هۆی نه‌خۆشی، نه‌خۆشی، نه‌خۆشی، ئه‌مه هه‌ر دووباره ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه خاوه‌نی مردووه‌كان وایان ده‌وێت.

له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، روبال سكار، ته‌مه‌ن (48) ساڵ تووشی كۆرۆنا بوو، دوای رۆژێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری "ئه‌حمه‌د ئاباد" خه‌وێنرا، دواتر له‌ناكاو ئاستی ئۆكسجینی كه‌مبووه و بووه هۆی مردنی، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كه هۆكاری مردنه‌كه‌یان به "جه‌ڵته‌ی دڵ" نووسیووه، ئه‌مه‌ش خێزانه‌كه‌ی توڕه‌كردووه.
دیبان سكار، برا بچووكی روبال سكار بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "ئه‌مه تا كۆتایی ته‌مه‌ن ئێمه‌ی تاساند، له‌به‌رچی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هاوڕا ده‌بێت و ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی مردووان ده‌شارنه‌وه، ئه‌مه تاوانێكی رێكخراوه و كارێكی نایاساییه".
له ماوه‌ی (13) رۆژ له مانگی نیساندا له شاری "بوبال"، كه شارێكی گه‌وره‌یه و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی هیندستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه ته‌نیا (41) حاڵه‌تی مردنیان به كۆرۆنا تۆماركردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و رووپێویه‌ی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی داوه، له‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌رمه‌كانی لێده‌سووتێنرێن، ده‌ركه‌وتووه، كه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تی مردن هه‌بووه له‌و ماوه‌یه‌دا.
دكتۆر ج. س. گوتام پزیشكی دڵ له شاری بوبال روونیكرده‌وه، به‌رپرسان له‌به‌ر ئه‌وه وا ده‌كه‌ن، نایانه‌وێت ترس له‌دڵی خه‌ڵكدا بورووژێنن.
زیادبوونی نرخ:
كۆمپانیای "به‌هارات بیۆنتیك"ی هیندی نرخه‌كانی دووقات كردوه، كه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی جیهان، كه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، نرخی بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌رزكردووه‌ته‌وه به به‌راورد به نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان.
كۆمپانیای "به‌هارات بیۆنتیك" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌ر ژه‌مێكی ڤاكسین به (600) روپیه (8 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی)ی بۆ ئه‌مه‌ریكا فرۆشتووه و بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی هیندستانیش به (1200) روپیه‌ی فرۆشتووه، كه ده‌كاته (16) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پێشتر ئه‌و كۆمپانیایه (48) ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌نارد، به‌ڵام به هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه به‌رزه‌ی كۆرۆنا كه له‌و وڵاته هه‌یه، رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ی بۆ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین كه‌م كرده‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ش دروست ده‌كات.
له مانگی رابردوودا ئه‌نجامی تاقیگه‌ییه‌كان بۆ ڤاكسینی "كۆڤاكسین"، كه به پشتیوانی حكومه‌تی هیندستان ئه‌نجام دراوه، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڤاكیسنه (81%) دیاریكراوه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
د.ی