پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کۆدەبێتەوە
بڕیار دراوە لیژنەیەک لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات

K24 - هەولێر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئەنجام دەدات.
بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش بریتییە لە گفتوگۆکردن لەبارەی رووداوی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا.
دوای رووداوەکە سهرۆكایهتی ئهنجومهنی نوێنهران له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، لیژنهی تهندروستی و ژینگه، بۆ تاوتوێكردنی ئهو پرسه كۆبوونهتهوه و بڕیار دراوه لیژنهیهكی لێكۆڵینهوه سهردانی شوێنی رووداوهكه بكات و له هۆكاری ئهو رووداوه بكۆڵێتهوه.
شەوی شەممەی رابردوو 24/4/2021، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە، بەگوێرەی دوایین ئامار، 82 کەس گیانیان لەدەستدا و 110 کەسیش برینداربوون، بەوبۆنەوە حکومەتی عێراقیش 3 رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

