پەرلەمان پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی منداڵان تاوتوێ دەکات
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی منداڵان تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 27/4/2021 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە بڕگەی یەکەم، پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی كێشه‌كانى منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان دەکات.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کردووە، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.
هەروەها لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئایینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ، بەڕێوەدەچێت.