عێراق.. ئه‌مڕۆش 44 كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
تووشبوونی 6 هه‌زار و 858 كه‌س راگه‌یه‌ندرا و زیاتر له 108 هه‌زار تووشبووش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێری چاودێری پزیشكیدان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 45 هه‌زار و 787 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 6 هه‌زار و 858 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 389 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 44 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 7 هه‌زار و 52 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 51 هه‌زار و 868 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 392 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 927 هه‌زار و 575 كه‌سیش به رێژه‌ی 88.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 108 هه‌زار و 901 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 560 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 333 هه‌زار و 50 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق دانراوه.
H.B