ھیندستان.. زیاتر له‌ 200 ھەزار كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

ھیندستان ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد لە تووشبووانی رۆژانە بە كۆرۆنا

نیودەلھی، ھیندستان، ڤایرۆسی كۆرۆنا
نیودەلھی، ھیندستان، ڤایرۆسی كۆرۆنا

K24 – ھەولێر:

ھیندستان ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد لە تووشبووانی رۆژانە بە كۆرۆنا، ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 200 ھەزاری تێپەڕاند.

شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە ھندستان لە میانی ھەفتەی رابردوودا رۆژانە 300 ھەزاری تێپه‌ڕاند، ئەمەش لە توانای دەزگاكانی چاودێری تەندرووستی و سووتاندنی تەرمەكاندا نییە و له‌ ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌وڵه‌كان بۆ هاوكاریكردنی هیندستان چڕكراونه‌ته‌وه‌.

لە 24 كاتژمێری رابردوودا، دەسەڵاتدارانی تەندرووستی لەو وڵاتە 360 ھەزار و 960 حاڵەتی تووشبوونی نوێیان بە كۆرۆنا تۆماركرد، ئەمەش گەورەترین ژمارەی رۆژانەی تووشبووانە بە كۆرۆنا لە جیھاندا تۆمار دەكرێت. ژمارەی مردووانیش  زیادیكرد بۆ 3293 كەس، كە گەورەترین ژمارەی رۆژانەیە تا ئێستا لە ھیندستان تۆماركرابێت. بەمەش ژمارە مردووان بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە 201 ھەزار و 187 كەس لەو وڵاتەدا.

سەرچاوە: رۆیتەرز