روونكردنەوەیەك لە بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرگە‌وە
بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرگ: ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمە‌تی بێ بنە‌ما هیچ راستییەكی تێدا نییە

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ رونكردنه‌وه له‌سه‌ر قسه‌كانی په‌رله‌مانتار كاروان گه‌زنه‌یی ده‌دات، كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له پۆستێكدا وه‌زاره‌تی دارایی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران لێخۆشبوونی گومرگی بۆ دوو كۆمپانیایی هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ سه‌رله‌به‌ری زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌ت ده‌كاته‌وه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمە‌تی بێ بنە‌ما هیچ راستییەكی تێدا نییە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ:
پە‌رلە‌مانتار كاروان گەزنەیی لە‌پە‌یجی تایبە‌تی خۆی، لە‌نووسینێكدا راگەیاندووە؛ لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران لێخۆشبوونی گومرگی بۆ دوو كۆمپانیایی هێنانی شیش و بەردی پوكە كراوە. لامان سەیرە تۆمە‌تی نا ڕە‌وا و ناراست دە‌بە‌خشێتە وە‌زارە‌تی دارایی و بێ ئە‌وە‌ی ناوی ئە‌و دوو كۆمپانیایە بھێنێت!.
سە‌رە‌تا ئێمە بۆ هەموولایەك رووندە‌كە‌ینە‌وە، ئەم بابەتە جگە لە چەواشەكاری و تۆمە‌تی بێ بنە‌ما هیچ راستییەكی تێدا نییە. ئینجا بۆ زانیاری ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە بە‌ڕێزە و ھە‌موولایە‌ك؛ سەرجەم لێخۆشبوونە گومرگییەكان كە كراون بە پێی یاسا كارپێكراوەكانی وەك (یاسای گومرگی و وەبەرهێنان، پیشەسازی و رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان) ئە‌نجام دە‌درێن.
هەموو ئە‌و لێخۆشبوونانەش بە نووسراوی فەرمی دەكرێن و بە‌ڕێكاری یاسایی تە‌واو ئە‌نجام دە‌درێن و وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری جێبەجێكاری یاسا كارپێكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. ھە‌ر بۆیەش نە‌دە‌بوو ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە تۆمە‌تی بێ بنە‌ما ئاراستە‌ی وە‌زارە‌تمان بكات.
سە‌یریش ئە‌وە‌یە كە پە‌رلە‌مانتار ھە‌بێت قسە لە‌سە‌ر بابه‌تێك بكات بێ ئە‌وە‌ی زانیاری لە‌سە‌ر ھە‌بێت.
بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتی گومرگ
28ی نیسانی 2021
H.B