فێستیڤاڵی ئەسپی رەسەنی کوردیی له كرماشان بهڕێوهچوو
ئهسپی كوردی و عهرهبی و ئێرانی تێیدا نمایشكران
K24 - ههولێر:
شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٢١ی ئایارەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ میوانداری فستیڤاڵی ئەسپی رەسەنی کوردییە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی سی رۆژ لە یاریگەیەکی 15 هەزار کەسیی تۆپی پێی کرماشان بەڕێوە دەچێت و رۆژی یەکەم تایبەت كراوە بە ئەسپی عەرەبی و رۆژانی دووهەم و سێیەمیش تایبەتە بە ئەسپی رهسەنی کوردی.
ستار ئەڵماسی، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئەسپسوارانی پارێزگای کرماشان، رایگەیاند، لەم فێستیڤاڵەدە ئەسپی عەرەبی و ئێرانی و ئەسپی هاوردەی ئیکاهۆ، نمایشدهكرێن و و دوو رۆژی کۆتاییش تایبەتە بە ئەسپی رەسەنی کوردی.
ئەمیر ئەکبەری، سەرۆکی کۆمیتەی فێستیڤاڵی جوانناسیی ئەسپی کوردی لە کرماشان گوتی: "چاودێرانی ئیتاڵی، ئەڵمانی و هۆڵەندیی بەشداری فستیڤاڵەکەن کە هەموویان چاودێری کێبڕکێ جیهانییەکانی لەمجۆرە بوونە".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)