لە بەرازیل.. مردن بە کۆرۆنا لە 400 هەزار نزیک دەبێتەوە
ژمارەی تووشبووان بۆ زیاتر لە 14 ملیۆن و 500 هەزار بەرزبوویەوە
K24 – ھەولێر:
ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرازیل لە 400 هەزار نزیک دەبێتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی بەرازیل بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ هەزار و 163 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ 398 هەزار و 185 کەس بەرزبووەوە.
هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 77 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەی تووشبووان بۆ زیاتر لە 14 ملیۆن و 500 هەزار بەرزبوویەوە.
بەرازیل هاوشانی هیندستان دوو لە زیانمەندترین وڵاتانی جیهانن و رۆژانەی زیاتر لە سێ هەزار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن.