جیهان.. تووشبوون بە کۆرۆنا 151 ملیۆنی تێپەڕاند

بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان 151 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاند و یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای هیندی لە فەرەنساش تۆمارکرا.

كۆرۆنا ته‌نگی به‌ جیهان هه‌ڵچنیوه‌
كۆرۆنا ته‌نگی به‌ جیهان هه‌ڵچنیوه‌

K24 – هه‌ولێر:

بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان 151 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاند و یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای هیندی لە فەرەنساش تۆمارکرا.

ئامارەکان ئاماژە بە تووشبوونی 151 ملیۆن و 234 هەزار کەس دەدەن بە کۆرۆنا و تاوەکو ئەمڕۆش ژمارەی مردووانیش بەو ڤایرۆسە لە سەرانسەری جیهان گەیشتووەتە زیاتر لە 3 ملیۆن و 182 هەزار کەس.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای هیندی لە فەرەنسا تۆمارکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە 24 کاتژمێری رابردوو لە هیندستان زیاتر لە 386 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

هاوکات بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا زیاتر لە  150 هەزار تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکراون و کۆی گشتی قوربانیانیش گەیشتووەتە 4 هەزار و 16 گیان لەدەستدان.