والته‌ر ماتزاری بووه‌ راهێنه‌ری واتفۆردی ئینگلیزی

یانه‌ی واتفۆردی ئینگلیزی والته‌ر ماتزاری راهێنه‌ری پێشووی ئینته‌رمیلانی كرده‌ راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی، ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز ده‌بێت و له‌ مانگی ته‌مموزی داهاتوو ده‌ست به‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌كات.

ماتزاری ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی كیكی فۆرێسی ئیسپانی، ئه‌و راهێنه‌ره‌ی هه‌رچه‌نده‌ توانی یانه‌كه‌ی له‌ پرێمه‌رلیگ بهێڵێته‌وه‌ و به‌ڵام كارگێری یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ به‌ باشتری زانی راهێنه‌رێكی نوێ ده‌ستنیشان بكات.

دوایین كاری ماتزاری له‌ راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان بوو، به‌ڵام له‌ ناوه‌راستی وه‌رز له‌ 2014  له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ ركابه‌رییه‌كانی بردنه‌وه‌ی ناسناوی سێریا ئه‌ی.