وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه‌

سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر
سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2ی ئایار/ مایۆی 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (693) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (17) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (7) هه‌زار و (365) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (931) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (431)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

١. پشکنین: (٧٣٦٥ پشکنینی نوێ)

• (٢٤٧٧) هەولێر

• (١٧٣٠) سلێمانی

• (٢٥٤٥) دهۆك

• (٢٣٥) هەڵەبجە

• (٣٧٨) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٦٩٣ تووشبووی نوێ)

• (١٨١) هەولێر

• (٣٥٧) سلێمانی

• (١٠٥) دهۆك

• (٨) هەڵەبجە

• (٤٢) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٩٣١ چاکبوون)

• (١٤٩) هەولێر

• (٣٨٥) سلێمانی

• (٣٢٩) دهۆك

• (٦) هەڵەبجە

• (٥١) گەرمیان

• (١١) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٧ مردن)

• (٢) هەولێر

• (٥) سلێمانی

• (٨) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٢) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٦٥٤٠٧٦ (٥٧٦٨٣٥ هەولێر، ٣٧٨١٩٢ سلێمانی، ٦٨٦٨٥٥ دهۆك، ١٢١٩٤ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٥١٩٥٠ (٤٨٩٦٠ هەولێر، ٤٥٨٦٨ سلێمانی، ٥٣٦٥٣ دهۆك، ٣٤٦٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٢٩٢٨٤ (٤١٣٣١ هەولێر، ٣٧٩١٨ سلێمانی، ٤٦٩٤٦ دهۆك، ٣٠٨٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٨٦١٧ (٦٥١٩ هەولێر، ٦٠٨٥ سلێمانی، ٥٧٧٨ دهۆك، ٢٣٥ هەڵەبجە)

مردن ٤٠٤٩ (١١١٠ هەولێر، ١٨٦٥ سلێمانی، ٩٢٩ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە)