عێراق ئامارى 24 كاتژمێری كۆرۆنای راگه‌یاند
رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه تا راده‌یه‌ك نزم بووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 31 هه‌زار و 746 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 564 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژی رابردوو، رێژه‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه تا راده‌یه‌ك نزم بووه‌ته‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 815 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 38 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 7 هه‌زار و 859 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 74 هه‌زار و 930 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 536 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 957 هه‌زار و 200 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.0% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 102 هه‌زار و 195 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 578 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 358 هه‌زار و 104 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B