هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له نزیك بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زانراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ی دوو مووشه‌كی كاتیۆشاوه ئه‌نجامدراوه و یه‌كێكیان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه ته‌قێندراوه‌ته‌وه و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ر شوێنێكی نزیك له بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كش به كوردستان24ی راگه‌یاند، بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و مووشه‌كبارانه نه‌زانراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه ئامانج، پێشتریش چه‌ندین جار بنكه سه‌ربازییه‌كانی تاجی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، باڵۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و دواجاریش فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانه‌وه كراونه‌ته ئامانجی هێرشه مووشه‌كییه‌كان.
H.B