دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
په‌رله‌مان خوێندنه‌وه بۆ (5) یاسا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه (5ی ئایار/ مایۆی 2021) دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به هۆیه‌وه بانگهێشتی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات و بڕیاره له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه بۆ (5) یاسا بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی ژماره (12)ی ئاسایی خوولی به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه (5ی ئایار) ده‌ست پێده‌كات.
بڕیاره كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه (3) ته‌وه‌ر له‌خۆبگرێت، كه له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، (3) پێشنیازه یاسا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت، كه پێشنیازه یاساكان بریتین له "پاراستنی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسه‌كان" و "پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌رێمی كوردستان" و "پاراستنی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان".
ته‌وه‌ری دووه‌می دانیشتنه‌كه خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار "لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" په‌یوه‌ست به "وزه‌ی خۆر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان" ده‌بێت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای "وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان" ده‌بێت.

د.ی