ئه‌نتۆنی بلینكین: چین زیاد له قه‌باره‌ی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات
"چین رێگه‌یه‌كی دوژمنكاری و به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی پێوه دیاره"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی (4ی ئایار/ مایۆی 2021) له چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاند، كه چین تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و دوژمنكارانه له‌ده‌ره‌وه‌ی ستووری خۆی كارده‌كات و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی "رێگه‌یه‌كی دوژمنكاریی و به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی پێوه دیاره".
نورا مۆراهان ئودونیل رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌رێوه‌برد. كه جگه له‌وه‌ی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی بێژه‌ی به‌رنامه‌ی 60 خوله‌ك، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (هه‌واڵی دوانیوه‌ڕۆی CBS)ه. پێشتریش وه‌ك په‌یامنێری كۆشكی سپی CBS كاریكردووه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی (ئودونیل) له به‌رنامه‌ی 60 خوله‌ك،"ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه واشنتۆن به‌شێوه‌ی سه‌ربازی رووبه‌رووی په‌یجین بێته‌وه"، بلینكین وتی: "گه‌یشتن به‌م خاڵه، هه‌تا رۆیشتن به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه تا ئه‌وپه‌ڕی پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چین-ه".
هه‌روه‌ها وه‌ك كاتێكی (ته‌وقیتكراو) بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چین، رۆژی (28ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) سه‌رۆك بایدن-یش له‌یه‌كه‌م وتاریدا له‌به‌رده‌م كۆنگرێس-دا به‌ڵێنی به‌رده‌وامی هێزی سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریكای - دا له ناوچه‌ی زه‌ریای هێمن و هیندی، هه‌روه‌ها هاندانی پێشخستنی ته‌كنۆلۆژیای ئه‌مه‌ریكایدا.
له وتاره‌كه‌یدا، بایدن، كێبڕكێی چین-ی وه‌ك چالێنجێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وه‌سفكرد.
بایدن له وتاره‌كه‌یدا به (شی جین بینگ)ی راگه‌یاند، كه چین ململانێ ده‌كات تا ببێته هێزێكی باڵاده‌ست له سه‌دی بیست و یه‌ك، بۆیه گوتی: "من حه‌زم له كێبڕكێیه، قسه له‌سه‌ر ململانێ ناكه‌م".
هه‌ربۆیه چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌م وتاره، دیپلۆماته باڵاكه‌ی ئیداره‌كه‌ی بایدن كه (ئه‌نتونی بلینكین)ه له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی 60 خوله‌كه‌وه دووپاتیكرده‌وه: "ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه له ساڵانی رابردوو بڕوانین، چین به شێوه‌یه‌كی سه‌ركوتكه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یی و زیاتریش ره‌فتاری دوژمنكاره له ده‌ره‌وه‌ی خۆی روانیوه".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی دزینی ملیاره‌ها دۆلاری زیاتری ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی بازرگانی و خاوه‌ندارێتی بیرۆكه (Intellectual property-IP ) له‌لایه‌ن چین-ه‌وه، بلینكین وتی: "ئیداره‌ی بایدن ترسێكی راسته‌قینه‌ی هه‌یه ده‌رباره‌ی خاوه‌ندارێتی بیرۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن چینه‌وه".
ده‌شڵێت: "چین كرده‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكه كه هه‌وڵدات به‌شێوه‌یه‌كی ناعادیلانه و دوژمنكارانه‌ی زیاد له پێویست، ململانێ بكات. به‌ڵام به‌هێزتر و كاریگه‌رتر ده‌بین كاتێك هه‌ردوولا له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی هاوشێوه ته‌باین و هه‌روه‌ها زه‌ره‌رمه‌ندی هاوشێوه‌ش ده‌بین، بۆیه به په‌یجین ده‌ڵێین:" له‌سه‌ر ئه‌مه ناتوانرێت به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام نابین".
هه‌روه‌ها مانگی رابردوو بلینكین رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا له دڵه‌راوكێدایه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنكارانه‌یه‌ی چین به‌رامبه‌ر تایوان گرتوویه‌تییه به‌ر و هۆشداریدا كه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه گه‌ر چین هه‌ر هه‌وڵێك بدات بۆ گۆڕانی دۆخی خۆرئاوای زه‌ریای ئارام له رێگه‌ی هێزه‌وه.
تایوان له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا دوویاتیكرده‌وه كه هێزی ئاسمانی چین نزیك بۆته‌وه له دوورگه‌ی تایوان، به‌ڵام چین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و دوورگه‌یه سه‌ر به چین-ه.
بالێۆزخانه‌ی چین له واشنتۆن هیچ په‌رچه‌كردارێكی خێرایی به‌رامبه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بلینكین نه‌بوو.
رۆژی 1ی ئایار ئیداره‌ی بایدن به‌تێكڕا وتیان: "چین هیچ پابه‌ندبوونێكی نییه به‌رامبه‌ر (پاراستنی مافی خاوه‌ندارێتی بیرۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی) كه به‌پێی رێكه‌وتنی بازرگانی ساڵی پار-ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین، ئه‌م پابه‌ندبوونه ئیمزا كراوه و رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه".
ئه‌م پابه‌ندبوونه‌ی چین، به‌شێكه له‌و رێكه‌وتنه گشتگیره‌ی له نێوان ئیداره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ و چین-دا كراوه كه گۆڕانێكی رێكخراوی له‌خۆگرتبوو ده‌رباره‌ی بایۆته‌كنۆلۆژیای كشتوكاڵی و پابه‌ندبوونی چین به كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌گوژمه‌ی 200 ملیار دۆلار بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.
هه‌روه‌ها رۆژی 2ی ئایار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته له‌نده‌ن بۆ به‌شداری به كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گرووپی (7)- (G7) كه چین یه‌كێكه له مه‌سه‌له‌كانی نێو ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه.
هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئودونیل رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی CBS، بلینكین، وتی: "ئه‌مه‌ریكا ئامانجی نه‌بووه كه چین په‌كبخات، به‌ڵكو ئامانجی ئێمه پشتیوانیكردنی پاراستنی سیستمێكه، كه چین ئاڵنگاری ده‌بێته‌وه. هه‌ر كه‌سێك دژی ئه‌و سیستمه‌بێت، ئێمه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه".
د.ی