ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەی عێراقی لە هیندستان دەگەڕێندرێنەوە

نزیکەی 1300 هاووڵاتی عێراقی لە هیندستان گیریان خواردووە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەپێی خشتەی گواستنەوەی ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بڕیارە سبەی گەشتێکی دیکەی نائاسایی ئەنجامبدرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە هیندستان گیریان خواردووە.

بەپێی خشتەکە سبەی یەکشەممە کاتژمێر 7ی ئێوارە فڕۆکەکە دانیشێتەوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەبێت، بەپێی رێنمای حکومەتیش هەموو هاووڵاتییەک بەر لە گەشتکردن دەبێت پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامدابێت و ماوەی 14 رۆژیش کەرەنتین دەکرێت.

بەهۆی تەشەنە کردنی کۆرۆنا، نزیکەی 1300 هاووڵاتی عێراقی لە هیندستان گیریان خواردووە و لە 3ی ئایاردا 399 گەڕێندرانەوە، دەرکەوت کە زیاتر لە 80 کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.