یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 96 تۆن

عێراق لە ریزبەندی 100 وڵاتدایە کە خاوەنداری زۆرترین یەدەگی زێڕ دەکەن

زێری یەدەگ
زێری یەدەگ

K24 - هەولێر

ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێڕ رایگەیاند، یەدەگی عێراق لەو کانزا زەردە گەیشتووەتە سەرووی 96 تۆن.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێڕ ئاشکرای کرد، عێراق لە ریزبەندی 100 وڵاتدایە کە خاوەنداری زۆرترین یەدەگی زێڕ دەکەن لە پلەبەندی 38 دایە، لە نێو وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی پێنجەم دایە و دوای هەر یەکە لە سعوویە و لوبنان و جەزائیر و لیبیا دێت.

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە 96.3 تۆن بەمەش 8.1%ـی کۆی یەدەگەکانی دیکەی پێکهێناوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمەریکا وەک یەکەم وڵات توانیویەتی پارێزگاری لە پێگەکەی خۆی بکات و یەدەگەکەی 8 هەزارو 133 تۆنە، لە دوای ئەو ئەڵمانیا دێت بە یەدەگی  3 هەزار و 362 تۆن.

ئەو ئەنجومەنە ئاماژەی بەوەداوە، گەورەترین کڕیارانی زێڕ لە مانگی نیساندا ژاپۆن و هەنگاریا و ئۆزبەکستان بوون، لە بەرامبەردا تورکیا بە بڕی 2.6 تۆن زۆرترین بڕی زێڕی لەو مانگەدا فرۆشتووە.

Fly Erbil Advertisment