وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

مردنی 9 كه‌س و تووشبوونی 704 كه‌سی دیكه‌ راگه‌یه‌ندرا

سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر
سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە لە 24  کاتژمێری رابردوودا 9 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەك لە ئامارەکەدا هاتووە، له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا پشكنینی كۆرۆنا بۆ 7 هه‌زار و 195 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و 704 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ئه‌و په‌تایه‌ بوونە و هەزار و 320 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

ئاماری ژماره‌ی 438ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
ئاماری ژماره‌ی 438ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا