دزێكی ده‌مامكدار ده‌ستگیركرا
ره‌ش پێستێك به‌هۆی ده‌مامكه‌وه خۆی وه‌كو كه‌سێكی سپی پێست ده‌رخستووه

K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا هاووڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز ئه‌فریقی ده‌ستگیركرد، دوای (30) هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر چه‌ند ماڵێك له "لۆس ئه‌نجلس"، كه به‌هۆی ده‌مامكی رووخساریه‌وه، واینیشانداوه كه‌سێكی سپی پێسته، بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی خۆی له‌به‌رچاوی پۆلیس بشارێته‌وه.
پۆلیسی "بێڤه‌رلی هێڵز" دوو تۆمه‌تی ئاراسته‌ی "رۆكیم بۆیل"ی ته‌مه‌ن (30) ساڵ كرد، هه‌ردوو تۆمه‌ته‌كه‌ش هێرشكردن و دزیكردنه.
تیمی پۆلیس له گرته‌كانی كامێراكانی چاودێری له زنجیره‌یه‌ك هێرشكردن بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی ده‌وڵه‌مه‌ندنشین تێبینی ئه‌وه‌یان كرد، كه گومانلێكراوه‌كه به‌رده‌وام ده‌می كراوه‌ته‌وه.
دواتر تیمه‌كه‌ی پۆلیس بۆیان ده‌ركه‌وت، كه دزه‌كه به ده‌مامكێك خۆی داده‌پۆشێت و وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێكی سپی پێسته و قژیشی سووره، پۆلیس گرته ڤیدیۆییه‌كانی كامێرای چاودێرییان له چه‌ند كاتێكی جیاواز به‌راورد كرد، كه شاشه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆن و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه ده‌دزێت.
پۆلیس له (2)ی ئه‌م مانگه تۆمهتبارهكهی له‌كاتی وه‌ستانی خاڵێكی هاتووچۆ ده‌ستگیركرد، كه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ده‌مامكی روخسار و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌ی هێرشكردن.
پۆلیسی "بێڤه‌رلی هێڵز" جه‌ختی كرده‌وه، كه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش دزراو بووه، له‌هه‌مانكاتدا له ماڵه‌كه‌شی پشكنین كراوه و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی دزیكردن دۆزراونه‌ته‌وه.

د.ی