هاووڵاتیانی كه‌ركووك داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
"پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا خاوه‌ن ئه‌زموونه"

K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتیانی کەرکووک بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوورەکانی مادەی 140 و درووست‌کردنی ژوورێکی هاوبەش لەگەڵ سوپای عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان دڵخۆشن و پێیانوایە بەجێەجێکردنی رێککەوتنەکە ئارامی و ئاسایش بۆ سنوورەکە دەگەڕێتەوە، شارەزایەکی سەربازیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بەهۆی شارەزایی و لێهاتوویی پێشمەرگە و ئەزموونی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ داعش، پێشمەرگە توانای کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنیان هەیە و لە رۆژانی داهاتوو هەواڵی خۆش دەبیستین.
گۆڕینەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان لە رێگەی درووست‌کردنی چوار ناوەندی هاوبەش لە خانەقین و کەرکووک و مەخمور و مووسڵ، سەرەتای رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراق دەبێت، هەنگاوی دواتر درووست‌کردنی دوو لیوای هاوبەش لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوانیان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ لێدان و راوەدوونانی چەکدارانی داعشە لەسنوورەکانی مادەی 140.
خەڵکی کەرکووک پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن و بە سەرەتای گەڕانەوەی ئارامی بۆ شارەکەیانی دەزانن، پێیان وایه به‌بێ پێشمه‌رگه ناوچه‌كه ئارام نابێت و داعش له‌لایه‌ك و میلیشیاكان له‌لایه‌كی دیكه‌وە مه‌ترسیان بۆ ئه‌و ناوچانه دروست كردووە.
پێشبینی دەکرێت بەگەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ سنوورەکە، باروودۆخی ئەمنی کۆنترۆڵ بکرێت، چونكە پێشمەرگە لە شەڕكردن لەگەڵ داعشدا ئەزموونی زۆری ھەیە و شارەزایە .
دکتۆر جەودەت یونس، بەڕێوەبەری سەنتەری کەرکووک بۆ لێکوڵینەوه و توێژینەوەی ستراتیجی گوتی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خاوه‌ن قورساییه‌كی زۆرن، ئه‌زموونی زۆریان له شه‌ڕی داعشدا هه‌یه، رۆڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ن و شاره‌زاییان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌م بۆشاییه ئه‌منییه پڕبكرێته‌وه و رێككه‌وتنێكیش له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، بییرمان نه‌چێت داعش دوژمنی هه‌مووانه".
سوپای عێراق لە 2014 و لەکاتی هێرشی داعش لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەڵاتن و پێشمەرگە شوێنەکانی گرتەوە و رێگری لە پێشڕەوەییەکانی داعش کرد، ماوەی 3 ساڵیشە لە نەبوونی پێشمەرگەدا، بۆشایی ئەمنی درووستبووە و داعش جارێکی دیکە مەترسی بۆ سەر کەرکووک و ئەو ناوچانە دروست کردووە، بەجۆرێک گەڕانەوەی پێشمەرگە بووەتە پێویستییەک و دەسەڵاتدارانی عێراقیش دانی پێدادەنێن کە بەبێ پێشمەرگە ناتوانرێت کۆنترۆڵی ئەمنی ئەو ناوچانە بکرێت.
د.ی