به‌هۆی نه‌بوونی پاره نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت زیندانی ده‌كرێت
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه هیچ خواردنێكی نه‌خواردووه ته‌نیا كێك و شه‌ربه‌ت نه‌بێت، چونكه له نه‌خۆشخانه خواردنی پێ نادرێت و رێگه به بردنی خواردنی ده‌ره‌وه‌ش نادرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ر له چه‌ند مانگێك نه‌خۆشێك چاره‌سه‌ری له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی شاری هه‌ولێری وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی نه‌یتوانیوه پاره‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی بدات، بۆیه رێگه‌یان پێ نه‌داوه نه‌خۆشخانه جێبهێڵێت و له‌ناو بینایه‌ی نه‌خۆشخانه زیندانیكراوه و ده‌گوترێت، پێیان گوتووه، تا پاره‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی نه‌دات رێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی پێ ناده‌ن، له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی راگه‌یاند.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له هاوه‌ڵانی ئه‌و نه‌خۆشه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له 25ی مانگی 3 سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌مان كرد و له‌گه‌ڵ ستافی نه‌خۆشخانه رێككه‌وتین كه نه‌شته‌رگه‌ری به بڕی 12 هه‌زار دۆلار بۆ نه‌خۆشه‌كه بكه‌ن، دوای 2 رۆژ له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، گوتیان ده‌بێت بچێته به‌شی چاودێری چڕ، ماوه‌ی 16 رۆژ له‌و به‌شه مایه‌وه و دواتر له‌كاتی ده‌ركردنی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاره‌ی مانه‌وه له به‌شی چاودێری چڕ، نه‌یتوانی ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات، ئه‌وانیش رێگه‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان پێ نه‌دا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا به‌هۆی هێشتنه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌و ماوه درێژه و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیسه‌م، پشتی بریندار بووه و خه‌ریكه هه‌ردوو قاچه‌كانی له‌ده‌ست بدات، هیچ چاره‌سه‌رێكیشی نه‌ماوه، به‌ڵام ده‌ڵێن: تا پاره‌كه نه‌درێت رێگه‌ی ناده‌ین نه‌خۆشخانه جێ بهێڵێت.
سه‌باره‌ت به بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كه‌وه وه‌ك تێچووی چاره‌سه‌رییه‌كه مه‌زه‌نده كراوه، ئه‌و هاوڵه‌ی نه‌خۆشه‌كه ئاشكرایكرد، ئه‌و بڕی ئه‌و پاره‌یه 18 هه‌زار "180 وه‌ره‌قه" دۆلاره.
روونیشیكرده‌وه، پاسه‌وانێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشه دانراوه و خواردنی پێ ناده‌ن و رێگه‌ش ناده‌ن خواردنی له ده‌ره‌وه‌ی بۆ ببرێت و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "جگه له من هیچ كه‌سێك ناتوانێت بچێته ژووره‌وه بۆ بینینی ئه‌و نه‌خۆشه".
گوتیشی: قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه كردووه و پێشنیازمان كردووه، مانگانه بڕی 1500 دۆلار بۆی بده‌ین، به‌ڵام ئه‌و پیشنیازه‌ی ئێمه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و قبووڵی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها داوامان كردووه بیده‌ینه دادگا ئه‌ویش هه‌ر قبووڵ ناكه‌ن و ده‌ڵێن: جگه له پێدانی پاره‌كه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه بۆ رێگه‌دان به ده‌رچوونی ئه‌و نه‌خۆشه و گوتوویانه، حیساب بكه‌ن ئه‌و ژووره‌ی كه پێمان داوه، كۆگایێكه و پێویستمان پێی نییه، تا پاره‌كه نه‌هێنن رێگه ناده‌ین له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بچێته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ماوه‌ی مانگێك تا 40 رۆژ ده‌بێت هیچ خواردنێكی نه‌خواردووه، ته‌نیا كێك و شه‌ربه‌ت نه‌بێت، چونكه خۆیان خواردنی پێناده‌ن و رێگه‌ی بردنه ژووره‌وه به خواردنی ده‌ره‌وه‌ش ناده‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەک رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و رای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
سەبارەت بە هەواڵی ئەو نەخۆشەی، كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆ كراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە ،گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر رێگە نەدراوە بچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست کراوە، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەك رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و رای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە. جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار بکەینەوە، کە دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیازێك وەزارەتی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەك یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین.
ژماره‌ی هێله گه‌رمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 07508169991 - 07714448100
H.B