كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوارێز دیاریی كرا

چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانه‌

شه‌وی رابردووو له‌ یاریی كۆتای كۆپا دێل رێی، یانه‌ی بارسێڵۆنا له‌ ڤێسێنتی كالدیرۆن، رووبه‌روویی سێڤییا بووه‌وه‌‌، بارسا له‌و یارییه‌ به‌ دوو گۆڵی بی وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهینا و به‌ فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا.

 له‌ یارییه‌كه‌دا بلوگرانا تواناكانی لویس سواریزی له‌ده‌ستدا، كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ یارییگای جێهێشت.

له‌ دوایی یارییه‌كه‌ سوارێز، له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر، تویتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و سوپاسی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ خه‌می ئه‌و بوونه‌.

سوارێز له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كلابۆته‌وه‌ سوارێز ناتوانێت رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو له‌ كۆپا ئه‌مێریكا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای به‌رانبه‌ر مێكسیكۆ ئاماده‌ بێت و پێشبینیش ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی مانگێك دووركه‌وێته‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment