پزیشكان له جیاتی قاچی چه‌پ، به‌هه‌ڵه قاچی راستی نه‌خۆشێك ده‌بڕنه‌وه
هه‌ڵه‌ی تراژیدی پزیشكی

K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی نه‌مسا، تیمێكی پزیشكی ویستوویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری بڕینه‌وه‌ی قاچ بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به هه‌ڵه له جیاتی قاچی چه‌پ، قاچی راستیان بڕیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی، نه‌خۆشخانه‌ی فریشتات، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان نه‌مسا و چیك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و نه‌خۆشه پێشتر چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌نی هه‌بووه و پێویستی به‌وه بووه قاچی چه‌پی ببڕدرێته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هاتووه: "تووشی شۆك بووین كاتێك رۆژی 18ی ئایار/ مایۆی 2021، بینیمان به هه‌ڵه قاچی نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن 82 ساڵیان بڕاوه‌ته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاریش كه هه‌ست به هه‌ڵه‌كه كرا، رۆژی دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بوو كاتێك تیمی پزیشكی ویستوویانه له‌فاف و باندجی قاچی نه‌خۆشه‌كه بگۆڕن".
نۆربه‌رت فریچ، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "پێویسته بزانین چۆن ئه‌و شكست و هه‌ڵه گه‌وره‌یه روویداوه، لێره‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی نه‌مسا، ئه‌و پیاوه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ كراوه، هه‌ستی به هه‌ڵه‌كه نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازار و نه‌خۆشی دیكه‌ی هه‌بووه و پێی نه‌زانیوه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، هه‌ڵه‌كه له‌و كاته‌دا روویداوه، كاتێك قاچی نه‌خۆشه‌كه له‌لایه‌ن تیمی پزیشكییه‌وه بۆ بڕینه‌وه ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام نیشانه‌كه له جیاتی قاچی چه‌پ له‌سه‌ر قاچی راستی دراوه، بۆیه تیمی نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌ڵه‌كه‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئێستا نه‌خۆشه‌كه له رووی ده‌روونییه‌وه هاوكاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه نه‌شته‌رگه‌ریی بڕینه‌وه‌ی قاچی چه‌پی بۆ بكرێت، كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌بووایه له جیاتی قاچی راست، قاچی چه‌پی ببڕێته‌وه، به‌و جۆره‌ش ئه‌و نه‌خۆشه 82 ساڵییه هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستده‌دات.