بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان به 92 كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆیینه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان: تۆمه‌تباره‌كه خه‌ڵكی توركیایه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانی له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 92 كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆییندا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه، "له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕكردن و نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و دوای به‌دواداچوون و هه‌بوونی زانیاری ورد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی (23/5/2021) له شاری هه‌ولێر له چالاكیێكی گه‌وره‌دا، توانرا بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ناوی (ع. ج. ع) ده‌ستگیر بكرێت".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "تۆمه‌تباره‌كه خه‌ڵكی وڵاتی توركیایه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ده‌ستیش به‌سه‌ر 184 قاڵب مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هێرۆییندا گیراوه، كه بڕه‌كه‌ی له 92 كیلۆگرام پێكهاتبوو".
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی (25) له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه".
H.B