وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆلیژی جه‌نگی عێراقی كۆبووه‌وه
هه‌ردوو لا داواكارییان له‌یه‌كتر هه‌بوو.. جه‌ختیش له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو لا كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
شاندێكی كۆلیژی جه‌نگیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی لیوا روکن جەواد کازم کەریم، راگری کۆلێژی ناوبراو و ئه‌ندامێتی ژمارەیەك ئەفسەر و 19 ئەفسەری خوێندنی باڵا لە کۆلێژەکە سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیبان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی زانستی سه‌ربازی و مه‌شق و خوێندن له‌بواری سه‌ربازی كرایه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی وەزارەت و لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان تێیدا ئاماده‌بوون، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، داوای له شاندی كۆلیژی جه‌نگی عێراق كرد، بۆ ساڵانی داهاتوو ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن له‌و كۆلیژه بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دابین بکرێن، کە پێشتر لێی بێ بەش کرابوون.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردولا جەختیان له‌سه‌ر هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان بۆ ئاڵوگۆرکردنی زانستی سەربازی و مەشق و خوێندن كرده‌وه.
لای خۆیەوە راگری کۆلێژی جەنگ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو پێشوازییەی لێیان كرا دەربڕی و داواشی کرد، وەزارەتی پێشمەرگە گرنگی بە پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و کۆلێژی جەنگ بدات و سەردانی کۆلێژەکە بکەن.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگەی پێشکەش بە راگری کۆلێژی جەنگی وەزارەتی بەرگری عێراق کرد.
بڕیاره لە رۆژانی داهاتودا شاندی کۆلێژی جەنگی سەردانی کۆلێژی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارقوڕنە و کۆلێژی سەربازی 2 لە زاخۆ بکەن، بە مەبەستی هاوکاریکردن لە بواری زانستی سەربازی و مەشق و خوێندن.
H.B