گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نێت
ئاسۆ حه‌وێزی: هەروەك بەڵێنمان دابوو دوای لێکۆڵینەوەکردن، رای گشتی لە دەرەنجام و وردەکاریەکان ئاگادار بکەینەوە
K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئاشكرا كرد، كه ده‌گوتورا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌دانی پاره‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی، رێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی پێ نادرێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌ت كرده‌وه، كه باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، گوایه پاسه‌وان بۆ ئافره‌ته‌كه دانراوه و رێگه‌ی نادرێت له نه‌خۆشخانه بچێته ده‌ره‌وه تا پاره‌كه‌ی نه‌دات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
دوابەدوای بەدواداچوونی دەستبەجێ و پێكهێنانی لێژنەیەكی تایبەتی لێکۆینەوە بە ئامادەبوون و چاودێریکردنی دادوەر و نوێنەری داواکاری گشتی و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی سەبارەت بەو نەخۆشەی، كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكانی شاری هەولێر دوای نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەری، گوایە لەبەر نەدانی پارە ڕێگری لێدەكرا لە چوونە دەرەوە، دوای سەردانیكردنی لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری سەلمێنراو لەسەر ئەم كێشەیە و لێکۆڵینەوەکردنی یاسایی و مەیدانی لەم بابەتە، دەرەنجام گەیشت بەم ئەنجامانەی خوارەوە:
١- نەخۆشخانە ژیانی نەخۆشەكەی لە مەترسی رزگار كردووە و خزمەتێكی باشی نەخۆشەكەی كردووە لە ڕووی چارەسەر و ئەركی نەخۆش، لەبەر وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە، چونكە سەرەڕای نەشتەرگەری و تێكچونی باری تەندروستی، هەر خۆی نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە، بۆیە پێویست بووە تا ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
٢- خزمەتگوزاری پزیشکی بەشێوەیەكی رێك‌وپێك پێشكەش بە نەخۆش كراوە، نەخۆشخانە درێغی نەكردووە لەمە، دوای بینینی کامێرای چاودێری نەخۆشخانە ئەوەی كە دەگوترا بە دانانی پاسەوان و نەخۆش زیندانی كراوە دوورە لە ڕاستی.
٣- دوای باشبوونی باری تەندروستی و لەسەر داوای نەخۆش و لەبەر باری دارایی نەخۆش گواستراوەتەوە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانە حكومیەكان، دوای ئەوەی جارێکی تر رازینەبووە لەوێ بمینێتەوە دووبارە گەڕاوەتەوە نەخۆشخانەی ناوبراو.
٤- نەخۆشخانە لە تەواوی خەرجی نەخۆشەكە خۆشبووە جگە لەو پارەیەی سەرەتا لە نەخۆشەكە وەرگیراوە بەمەبەستی نەشتەرگەری و هیچ كەس و لایەنێكی دیکە پارەی بۆ نەخۆشەكە نەداوە تا ئێستاش.
H.B