سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ماهه‌نگی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال كرایه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئۆله دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئۆله دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئۆله دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لە دیدارەکەدا کە کلێمێنس زێمتنەر، کونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەرك و خزمەت و هەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئەڵمانیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

باڵیۆزی ئەڵمانیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیریی و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش .

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کاراکردنەوەی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنی هاوبەش و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق
دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق

H.B