هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پرۆژە یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

بڕیار بوو سبەی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕگەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بکرێت، بەڵام بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، برگەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لە کۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیران لابراوە و دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیار بوو لە کۆبوونەوەی سبەی سێشەمەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕگەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بکرێت، بەڵام بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێکی هاوبەش بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە، هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان سەرکۆنە کرد و هاوڕابوون لە سەر کۆتاییهاتنی هێرش و پەلامارەکانی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان .

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ئاماژەی بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا کرد کە تا ساڵی 2030 دەگاتە 7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و ساڵی 2032 دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، بە بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، کە دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئەم زیادبوونە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەپێدان و ئابووری عێراق دەبێت.

ئاماژەشی داوە، لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لە بارەی مەفە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا .

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2027 کرا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.