كازمی: تۆمه‌تباره‌كه له ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن
له باره‌ی بارگرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا و فشاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئازادكردنی قاسم مه‌حموود كه‌ریم موسڵیح
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی بارگرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا و فشاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئازادكردنی قاسم مه‌حموود كه‌ریم موسڵیح، ناسراو به "قاسم موسڵیح خه‌فاجی"، كه فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه له ئه‌نبار.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
هێزێكی تایبه‌تی ئه‌منی عێراق، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق یادداشتێكی دادوه‌رییان بۆ ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكرد، كه تۆمه‌تبار بوو به مادده‌ی 4ی تیرۆر و سكاڵای له سه‌ر تۆمار كرابوو.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه پێكهاتووه له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هه‌واڵگری ناوخۆ، هه‌واڵگری سه‌ربازی، ئاسایشی نیشتمانی و ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ تۆمه‌ته‌باره‌كه، ئێستا ئه‌و له ده‌ستی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت.
دیارده چه‌كدارییه‌كان كه له لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه روویاندا، پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستووری عێراق و یاسا بهركارهكانن. فه‌رمانمان كردووه ده‌ستبه‌جێ و به گوێره‌ی یاسا لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و جمووجووڵانه بكرێت.
پارێزگاریكردن له ئاسایشی نیشتمان و رێگریكردن له رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان بۆ سه‌ركێشیی له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و هێز و پارت و ره‌وته سیاسییه‌كان، هه‌ر بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان بخه‌نه سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه.
مسته‌فا كازمی
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق