گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه په‌ره‌شووته‌وانێك به 3 گوللـه بریندار ده‌كه‌ن
په‌ره‌شووته‌وانه‌كه چۆنیه‌تی رووداوه‌كه بۆ كوردستان24 ده‌گێڕێته‌وه
K24 - دهۆك:
ویسام گه‌نجێكی كریستیانی ناوچەی ئامێدیه و په‌ره‌شووتوانە، رۆژی هه‌ینی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی له گوندی سه‌رگه‌لێ بەپەڕەشووته‌كه‌ی، بۆ سه‌ر زه‌وی داده‌به‌زێت، له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و دواتر به سێ گوله بریندار ده‌كرێت و ئێستاش له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایه.